10 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • شادی و خۆشی یه‌کێکە لە پێویستییەکانی مرۆڤ کە شوێنی بەرچاوی هەیە لە بڕیاردان و بیروبۆچوون، هەموو کات سەرزیندوویی و شادی و دڵخۆشی، ڕێگە چەتوون و ئەستەمەکانی ژیان خۆش دەکا و کارە قورسەکان، سووک و گەڵاڵەداڕشتن ئاسان دەکاتەوە، دڵخۆشی و شادی ڕادەی ئیستیقامەت و بەرەنگاری مرۆڤ دەباتە سەر و لە بەرابەر ئازار و زەحمەتەکان زۆر خۆڕاگرتر دەبی، دوابەدوای وەشدا بە ئارامی و هێمنی دەگا.

    نووسه‌ر:
    شه‌یدا مه‌حموودی
  • و َمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا

    خوا فەرامۆش ناکا

    ئازیزم تەنیا و تەنیا ئارامیت لە خوا بوێ

    هەر ئەو کەسەی خەڵقی کردی.

    نووسه‌ر:
    شه‌یدا مه‌حموودی
  • تێکۆشە ئەو ئەرکانە لە ئەستەمترین باروودۆخدا ڕەچاو بکەی بۆوەی ڕەزامەندی خوا گیان وەدەست بێنی و لە ڕیزی خۆشەویستانی خوا بیت. لەڕاستیدا کەسانێک هەنگاوی بەبڕشت بۆ لای خوا هەڵدێنن و پشت بە خوا دەبستن، متمانە بە خوا دەکەن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو پێش دەچن.

    نووسه‌ر:
    شه‌یدا مه‌حموودی
  • کاتێک دیاری بکە بچۆ بۆ کافەی خوا. لە قوژبنێکی هێمن دوور لە چاوی هەموو کەس تەنیا خۆت و خوا، بۆی باسی ژیان بکە، باسی خۆت، باسی هەموو نەهێنییەکانت، باسی هەموو ئاواتەکانت، باسی گرفت و دڵتەنگییەکانت. بگریە لای خوا ئەرخەیان بە نەهێنییه‌کەت ئاشکرا ناکا، بەڵکوو فرمێسکەکانت دەکڕێ بە نرخێکی زۆر بەرز. لەگەڵ خوا پێبکەنە و باسی ئاواتە گەورەکانت بکە. لەگەڵ خوا ڕاحەت بە پێویست ناکا لە وشەی قورس و باکلاس کەڵک وەرگرێ. خوا نە تەنیا خۆت و زمانت دەبینێ. هەموو ناخیشت دەبینێ، کەوایە هەمووی هەڵڕێژه با سووک سووک بی، ئیتر شتێکی شاراوەت نەبێ. دڵنیا بە دانیشتن لە گەڵ خوا واتاییترین و دەگمەن ترین دیمانە و دیدارە کە هیچ کات پەشیمان نابیتەوە.

    نووسه‌ر:
    شه‌یدا مه‌حموودی